كریستیانۆ بۆ یه‌كه‌مجار له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته هاته ده‌نگ
كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی له تویته‌ری فه‌رمی خۆی بڵاو كرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی گۆڤاری (دێر شپیگڵ)ـی ئه‌ڵمانیا ئابڕووچۆنێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی به وێنه بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ له 2009 ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر خانمێكی ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه كریستیانۆ بۆ یه‌كه‌مجار له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه هاته ده‌نگ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ڵگری 5 ناسناوی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر ڕه‌تی كرده‌وه له ئه‌مریكا ده‌ستدرێژی سێكسی كردبێته سه‌ر هیچ ئافره‌تێك.
كریستیانۆ ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئه‌مه‌ی رووبه‌ڕووی من بۆته‌وه جۆرێكه له بارزگانی به ناوی منه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی لایه‌نێك، دڵنیاشم هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بكرێت ئه‌نجامه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی من ده‌بن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه كریستیانۆ له شاری لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا له 2009 چۆته یانه‌یه‌كی شه‌وانه و داوای له خانمێك كردووه به ناوی (كاسرین مایۆرگا) تا سه‌مای له‌گه‌ڵ بكات و پاشان ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر، له‌به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ 372 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته ئه‌م خانمه تا بێ ده‌نگ بێت و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كات، به‌ڵام ئێستا هه‌مان خانم له دادگایه‌كی ئه‌مریكا ئه‌م دۆسییه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و سكاڵای له‌سه‌ر كریستیانۆ تۆمار كردووه و دادگاش سكاڵای ئه‌م ژنه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه تێدا نووسیویه‌تی كه‌سێك به نێوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاوانبار كراوه به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر (كاسرین مایۆرگا).