ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان ته‌نیا له گێمی یه‌كه‌م ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد
ئه‌مشه‌و نێیمار به 2 خوله‌ك له چامپیۆنزلیگ ریكۆردێكی تۆمار كرد
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان میوانداریی سرڤینا زڤیزدای سڕبی كرد و له گێمی یه‌كه‌م به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام پێشكه‌وت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژووی یانه‌كه له چامپیۆنزلیگ ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات.
نێیمار له خوله‌كی 20 له لێدانی راسته‌وخۆی مووشه‌كی شریتی گۆڵه‌كانی یانه پاریسییه‌كه‌ی بڕی، دوای تێپه‌ڕبوونی دوو خوله‌ك به ئاسیستی مباپێ، نێیمار گۆڵی دووه‌میشی تۆمار كرد.
به‌مه‌ش نێیمار بووه دووه‌مین یاریزانی به‌رازیلی له چامپیۆنزلیگ كه بتوانێت 29 گۆڵ تۆمار بكات، له پله‌ی یه‌كه‌م ریكاردۆ كاكا دێت كه خاوه‌نی 30 گۆڵه، به‌مه‌ش نێیمار ته‌نیا پێویستی به یه‌ك گۆڵی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆرده‌كه له‌گه‌ڵ كاكای هاونیشتیمانی یه‌كسان بكاته‌وه.
.jpg)