له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كۆڵبه‌رێكى ديكه‌ى كورد كوژرا
هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەرێک کرد
K24 – هه‌ولێر:
لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەرێک کرد و پاش کوشتنی تەرمەکەیان لە شوێنەکە بەجێهێشت.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستان سۆنی سەر بە شاری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو شارەیان دایە بەر دەسڕێژی گولـله و پاش کوشتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر تەرمەکەیان لەو کوێستانەدا بەجێهێشتووه.
ئەم کۆڵبەرە بە ناوی عەزیم ئەحمەدی خەڵکی گوندی تەشاری سەر بە شاری نەوسوودی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و تەمەنی 42 ساڵ بووە و لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور و لە کاتێکدا کە هیچ بارێکی پێ نەبووە تەقەی لێکراوە و كوشتوویانه.