جووڵەی خێرای پیاوێک کچێک لە مردن رزگار دەکات
کچەکە لە شەمەندەفەرەکە دەخلیسکێت
K24- ههولێر:
جووڵەی خێرای پیاوێک کچێک لە مردن رزگار دەکات دوای ئەوەی کچەکە دەخلیسکێت و لە شەمەندەفەر دەکەوێتە خوارەوە.
لە شاری مۆمبای وڵاتی هیندستان، کچێک لە شەمەندەفەرێک دەکەوێتە خوارەوە و بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە لایەن پیاوێکەوە رزگار دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سایتی ئاڕ تی رووسی، کچەکە ئازاری پێنەگەشتووە و تەنها دەستی بە سووکی برینداربووە.
H.J