پشیلەیەک دەبێتە هۆی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک
شۆفێرەکە نەیویستووە پشیلەکە بکوژێت
K24- ههولێر:
لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا، پشیلەیەک دەبێتە هۆی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک لە رێگایەکی خێرادا.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکی، رووداوەکە لە ناوچەی ئومرانیە لە ئیستەنبوڵ روویداوە و شۆفێرێک بۆ پاراستنی گیانی پشیلەکە، چەند ئۆتۆمبێلێک دەکاتە قوربانی.
هیچ کەسێک لە رووداوەکە بریندارنەبووە و پشیلەکەش جیا لە دروستکردنی ئەو پێکدادانە، هیچ کێشەیەکی نییە.
Cat causes multiple vehicle collision on Istanbul highwayhttps://t.co/H5LHxoxerz pic.twitter.com/OwDg1oyDoF
— Hürriyet Daily News (@HDNER) October 4, 2018
H.J