هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی ئه‌م یانه‌یه ده‌بێته‌وه
هه‌ولێر دووه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی ده‌كات
له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 5:45 خولهك له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی سناعات كاره‌با ده‌كات، ئه‌مه یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه له مێژووی خوله‌كه.
هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه بۆ یه‌كه‌مجار (كیتا سالیڤی) یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریكی نوێی یانه‌كه‌ی تاقی ده‌كاته‌وه كه 3 رۆژه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كردووه و له دڵی به‌رگری یاری ده‌كات.
هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی عیماد عۆده ئه‌م وه‌رزه 3 یاری له خولی نایابی عێراق كردووه، بردنه‌وه‌یه‌ك، یه‌كسانبوون و شكستێكی هه‌یه و به 4 خاڵ له پۆلێنی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت، تاكه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به بوو، ئه‌مه‌ش دووه‌مین یاری یانه‌كه‌ی پایته‌ختی كوردستان له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سناعات كاره‌با به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ولێر خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنێك و یه‌كسانبوونێك و شكستێكه و به جیاوازی گۆڵ كه‌وتۆته خانه‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه، تاكه بردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی سناعات كاره‌با هه‌فته‌ی رابردوو بوو كاتێك شكستی به یانه‌ی دیوانییه هێنا و ئه‌مه‌ش دۆخی ده‌روونی تیپه‌كه‌ی پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر باشتر كردووه.
