ئیریك لامێلا: ئه‌گه‌ر درێسه‌كه‌ی مێسیم بۆ باوكم نه‌بردبا ده‌یكوشتم
لامێلا: پێش یارییه‌كه باوكم داوای لێكردم كه به درێسی مێسی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه
هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام ئیریك لامێلا له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كه دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی درێسه‌كه‌ی خۆی داوه‌ته لامێلای هاونیشتیمانی.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی وێمبلی گورزێكی گه‌وره‌ی له تۆتێنهام دا و سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی كرد و 2 گۆڵیشی تۆمار كرد، له به‌رامبه‌ردا ئیریك لامێلاش گۆڵێكی له بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی له شكست رزگار بكات.
لامێلا له دوای یارییه‌كه گوتی: هیچ قسه‌یه‌كم نییه له باره‌ی مێسی بیكه‌م، ئه‌و هه‌میشه ئه‌فسانه‌یی خۆی بۆ هه‌موومان دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌یسله‌مێنێت له هه‌مووان باشتره و هه‌مووانیش ئه‌و راستییه ده‌زانن.
لامێلا گوتیشی: باوكم له مێژه داوای درێسی مێسی له من ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا و تۆتێنهام كه‌وتنه یه‌ك گرووپه‌وه، باوكم هۆشدارییه‌كی توندی دایه من و پێی راگه‌یاندم ئه‌گه‌ر درێسه‌كه‌ی مێسی به دیاری بۆ نه‌به‌م ده‌مكووژێت.
