راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ژنی پێنجەم دەهێنێت
25 ساڵ لە ژنەکەی گەورەترە
K24- ههولێر:
گێرهارد شرودەر، راوێژکاری پیشووی ئەڵمانیا، بۆ جاری پێنجەم و لە تەمەنی 73 ساڵی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکی کۆری پێکدەهێنێت کە بازرگانە و تەمەنی 48 ساڵە.
پێشتر شرودەر چوار جاری دیکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کیم سۆ یۆندا دروستکرد و بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 150 کەس، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.
ئەو کەسانەی بانگهێشتکراون تەنها خزم و هاوڕێ نین بەڵکو سەرۆکی ئێستای ئەڵمانیا، فرانک ڤالتەر شتاینمایەر، و مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا و چەند سیاسییەکی دیکەش بانگهێشتکراون.
جیا لەم سیاسیانەش، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، بانگهێشکرابوو بەڵام پوتن رایگەیاند کە ناتوانێت ئامادەی ئەو ئاهەنگە بێت.
گێرهارد شرودەر لە ساڵی 1998 بۆ 2005 راوێژکاری ئەڵمانیا بووە و لە ساڵی 2016 لە خێزانی چوارەمی جیا بویەوە.
سەرچاوە: Hannoversche Allgemeine
H.j