یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت؟
یانەی قوە جەوییە روونکردنەوە دەدات
یانەی قە جەوییە رەتیدەکاتەوە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا لە هەولێر بەڕێوە بچێت و یاریگەی یارییەکەش ئاشکرا دەکات.
وەلید زەیدی، جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی قوە جەوییە لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئاسیا لە کەربەلاوە بۆ هەولێر رایگەیاند 'ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە، بەڵکو یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا لە بەسرە ئەنجام دەدرێت و لەسەر ئامادەکارییەکانمان بۆ میوانداریکردنی یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا بەردەوامین و لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش لە پەیوەندیداین'.
یانەی قە جەوییە لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئاسیا رووبەڕووی ئەڵتین ئەسیری تورکمانستانی دەبێتەوە، کە یاریی چوون و گەڕانەوە دەکرێت بۆ ئەوەی پاڵەوانی جامەکە دەستنیشان بکرێت و رۆژی 27ی ئەم مانگە لە بەسرە هەردوو یانە بەیەک دەگەن، کە دوو وەرزی رابردوو یانە عێراقییەکە جامەکەی بەدەستهێناوە.
بەهۆی بەڕێوەچوونی چلەی ئیمامی حوسێن یارییەکە لە کەربەلا گواسترایەوە، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی بەسرە رەزامەندیی لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکە لەو شارە دەرنەبڕیبوو، بەڵام یانەی جەوییە دڵنیایی تەواوی داوەتە فیدراسیۆنەکە.