هەولێر لە دوایین خولەک دوو خاڵی لە یاریگەی خۆی لەدەست دا

بە گۆڵێک لەگەڵ سناعات کارەبا یەکسان بوو

هەولێر لە دوایین خولەکەکانی یاریی بەرامبەر سناعات کارەبا دوو خاڵی لەدەست دا و بە گۆڵێک یەکسان بوون.

لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی عێراقدا هەولێر لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری دووەم یاریی خۆی ئەنجام دا و میوانداریی سناعات کارەبای کرد، کوڕانی قەڵا و منارە بە تاکە گۆڵێکی محەمەد رافتی یاریزانی پیشەگەری سووری لە نیوەی یەکەم پێشکەوتن، جگە لەم گۆڵەش تیاگۆ ئامارال لێدانێکی سزای لەدەست دا و نەیتوانی گۆڵ بکات.

لەوکاتەی هەولێرییەکان چاوەڕێی فیکەی کۆتاییان دەکرد، کە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا هەولێر بە لێدانێکی راستەوخۆ لەلایەن سامر ماجدەوە گۆڵی بەرامبەربوونی لێکرا و دوو خالی یارییەکەی لەدەست دا.

هەولێر بەم بەرامبەربوونەی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 5 خاڵ و نەیتوانی سەرکووتن بەدەتس بهێنێت، کە تاکو ئێستا لە کۆی چوار یاریی تەنیا بردنەوەیەکی هەیە، خولی نایابی عێراقیش بۆ ماوەی 12 رۆژ دەوەستێت و تاکو رۆژی 18ی ئەم مانگە یانەی هەولێر پشوو دەبێت.

پێکهاتەی سەرەکی هەردوو یانە لە یارییەکە
پێکهاتەی سەرەکی هەردوو یانە لە یارییەکە