ماسییه‌كی جۆری "كۆی كارپ" به 1.8 مليۆن دۆلار فرۆشرا
ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه
K24 – هه‌ولێر:
ماسییه‌كی جۆری "كۆی كارپ" له زیادكردنێكی ئاشكرادا له ژاپۆن، به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا كه ده‌گاته 203 ملیۆن یه‌نی ژاپۆنی (1.8 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی).
ماسییه‌كه له جۆری كۆی كارپه و ناوی "S Legend"، له كۆمه‌ڵه‌ی ماسییه‌كانی "Kohaku"ی، كه جیاوازترین ماسییه له چاو جۆره‌كانی دیكه، نرخی ئه‌و ماسییه‌كه، ژماره‌ی پێوانه‌یی پێش خۆی شكاند، كه پێشتر به نرخی خه‌یاڵی فرۆشراون.
وه‌ك سه‌رچاوه میدیاییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، كێبڕكێیه‌كی توند له زیادكردنه‌كه ئاشكراكه‌دا له‌سه‌ر كڕینی ماسییه‌كه هه‌بوو، كه له شاری هیرۆشیمای ژاپۆن نمایشكرابوو.
ژنێكی تایوانی به‌ناوی "یه‌نگینگ"، ماسییه‌كه‌ی كڕیوه و بڕیاره له پێشانگای "All Japan Koi" نمایش بكرێت.
سه‌رچاوه: سپوتنیكی رووسی
ئ. م