16 رێنمایی بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڵامەت لە وەرزی پایزدا
خۆت لە هەڵامەتی وەرزیی بەدووربگرە
K24 – ههولێر:
بەهۆی گۆڕینی کەشوهەوا، ساردبوون و وشکبوونی هەوا، بەکتریاکان چالاکتر دەبن و ئاسانتر دەچنە ناو سییەکانت بۆیە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز پێویستە چەند رێنمایەک رەچاوە بکەیت تاکو دوور بیت لە هەڵامەت.
بەگوێرەی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، دەبێت هەموو کەسێک ساڵانە دژی پەتای وەرزیی خۆی بکوتێت، بەڵام پێگەی ئەلیکترۆنی رەنەر وۆرلد، جیا لە بەکارهێنانی ئەو دەرزییە، چەند رێنماییەکی بڵاوکردۆتەوە بۆ خۆپاراستن لە هەڵامەت.
ئاو زۆر خوردنەوە.
خواردنی سەوز و میوە.
دوورکەوتنەوە لە کەمخەوی.
زیادکردنی دەستشۆردن.
دەست لە دەمووچاوت مەدە و قەڵەم و کەرەستەی میکرۆباوی جیاواز لە دەمت نزیک مەکەرەوە.
زیاتر لە ماڵ وەرە دەرەوە و جەو بگۆڕە.
لەو شتانە دووربکەرەوە کە دوچاری هەستیاریت (حەسیاسەت) دەکەن.
وەرزشبکە و خواردنی تەندروست بخۆ.
بەکارهێنانی کرێمی دەست و دژە بەکتریا.
خواردنی کەپسوولی مەگنیسیۆم.
کەمخواردنەوەی کافێین.
خواردنی بەرهەمەکانی توو.
زۆر کارنەکردن.
خۆدانە بەرخۆر.
لەو کەسانە دووربکەوە کە نەخۆشن.
پشووەکانت لەگەڵ ئەزیزانت بەسەر بەرە.
H.J