ریال مەدرید لە خراپەوە بۆ خراپتر دەچێت

لەسەر تۆمارکردنی ریکۆردە رەشەکان بەردەوامە

ریال مەدرید لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت و رۆژ لە دوای رۆژ چارەنووسی یانەکە زیاتر دەکەوێتە ژێر مەترسی، چوار یارییە لەسەر یەکتری مەدریدییەکان ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن و 409 خولەکیشە یاریزانەکانی ناتوانن گۆڵ بکەن.

ریال مەدرید لە لالیگا لە 7 یاریی 14 خاڵی کۆکردووەتەوە، یاریزانەکانی 6 کاتژمێر 49 خولەکە هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکردووە، لەوەتەی ساڵی 1985 یەکەمجارە ریال مەدرید ئەوەندە لە گۆڵکردن داببڕێت، واتە 33 ساڵە یەکەمجارە ریال مەدرید چوار یاریی لەسەر یەک بەبێ گۆڵ بەڕێ بکات. خراپترین ریکۆرد لە مێژووی یانەکە پێنج یارییە لەسەر یەکتری بەبێ گۆڵ.

ریال مەدرید هەفتەی رابردوو بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە سێڤییا دۆڕا، دواتر بەبێ گۆڵ لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکسان بوو، ئەم هەفتەیەش بە گۆڵیکی بێبەرامبەر بە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و سیێسکا مۆسکۆ دۆڕا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا لەبارەی شکستەکەی شەوی رابردووی ریال مەدرید نووسیویەتی 'لە خراپەوە بۆ خراپتر'، رۆژنامەی مارکاش لەبارەی شکستەکەوە نووسیویەتی 'قەیرانێکی راستەقینە'.

رووپەری ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
رووپەری ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
رووپەری ئەمڕۆی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی
رووپەری ئەمڕۆی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی