شاندی ئه‌منی سعوودیه به‌په‌له كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له ئیسته‌نبوڵ جێهێشت
حكوومه‌تی توركیا مۆڵه‌تی پێدابوون
K24- هه‌ولێر:
شاندێكی ئه‌منی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی توركیایان كردبوو، به‌په‌له كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له ئیستنبوڵ جێهێشت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، شانده‌كه له 4 كه‌س پێكهاتبوون و به 4 ئۆتۆمۆبیلی مۆدیل پێشكه‌وتوو سه‌ردانی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد و ماوه‌ی ته‌نیا 2 كاتژمێر له‌ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌كه ماونه‌ته‌وه.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێدا، كاتێك ئه‌ندامانی ئه‌و شانده له كونسۆڵخانه‌كه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، یه‌كێك له ئه‌ندامانی شانده‌كه ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له‌مل كردبوو.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه رایگه‌یاندبوو، "رۆژی شه‌ممه شاندێكی ئه‌منی كه له ژماره‌یه‌ك لێكۆله‌ری سعوودی پێكهاتوون، له‌سه‌ر داواكاری عه‌ره‌بستانی سعوودیه و ره‌زامه‌ندی لایه‌نی توركیا سه‌ردانی ئیسته‌نبوڵیان كردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، "خۆم به‌دواداچوون بۆ پرسی بێسه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی ده‌كه‌م"، گوتیشی: "ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌رچییه‌ك بن، بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
ئه‌ردوغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تی چوونه‌ژووره‌وه‌ی خاشقچی بۆ كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌نقه‌ره و ده‌رچوونی له كونسۆڵخانه به‌رده‌وامن".
گوتیشی: "له‌و دۆسییه‌دا هێشتا بۆچوونه‌كانم به‌لای نیازی باشدایه، په‌نا به‌خودا ناگه‌ینه ئه‌نجامێك كه جێگای نیگه‌رانی و ره‌تكردنه‌وه‌مان بێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ یاسین ئه‌كتای، راویژكاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و هاوكات دۆستێكی نزیكی خاشقچی جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی دیاری سعوودی كه به‌ر له 5 رۆژ دیارنه‌ماوه، له كونسۆڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له ئه‌نقه‌ره كوژراوه"، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به‌دوور له راستی ناوده‌به‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د عتێبی كوسۆڵی سعوودیه له ئه‌نقه‌ره ره‌تیكرده‌وه، شوێنی خاشقچی بزانێت و گوتبووی: "جه‌مال خاشقچی نه له كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه‌یه و نه له وڵاتی سعوودیه‌شه، ئێمه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین و له دیارنه‌مانی ئه‌و نیگه‌رانین".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سەرچاوەیەکی پۆلیسی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە: "زانیارییە سەرەتاییەکان وایدەردەخەن کە بەڕێز خاشقجی لەناو کونسوڵخانەی سعوودییە کوژراوە و دواتر تەرمەکەی بۆ دەرەوەی کونسوڵخانە گوازراوەتەوە".
خاشقجی یەکێکە لە رۆژنامەنووسە دیارەکانی وڵاتی سعوودیە کە رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی به‌تایبه‌تیش سیاسه‌ته‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینیی وڵاته‌كه‌ی گرتووە و لە ئەمەریکا ژیاوە، رۆژی سێشەممەی رابردوو سەردانی کونسوڵخانەی سعوودییە لە تورکیا دەکات بۆ بەدەستهێنانی چەند بەڵگەیەکی پێویست تاکو بتوانێت ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنێت، بەڵام دوای چوونی بۆ کونسوڵخانە، دیار نەماوە.
لە ئێستاشدا، عه‌ره‌بستانی سعوودیه چەند لێکۆڵەرێکی ناردووە تاکو هۆکاری دیارنەمانی ئەو رۆژنامەنووسە بزانن.
پۆلیسی تورکیا ئاشکرایکردووە، لەهەمان ئەو رۆژەی جەمال چۆتە کونسوڵخانە، 15 هاووڵاتی سعوودیی بە دوو فڕۆکە گەیشتوونەتە ئیستانبوڵ و سەردانی کونسوڵخانەی سعوودییەیان کردووە و دواتریش راستەوخۆ گەڕاونەتەوە وڵاته‌كه‌یان.
H.B