پێنج كاندیدی خەڵاتی بالۆن دۆر ئاشکرا کران
کەریم بێنزێمای تێدایە
پێنج كاندید بۆ خەڵاتی بالۆن دۆر ئاشکرا کران و لە چەند کاتژمێری داهاتوو كاندیدەکانی دیکەش ئاشکرا دەبن.
سەرەلەبەیانی ئەمڕۆ گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵی فڕەنسی ناوی پێنج بەربژێری بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر ئاشکراکرد، هەریەکە لە سێرخیۆ ئەگوێرۆ، ئێدینسۆن کاڤانی، ئەلیسۆن بێکەر، گاریس بەیل و کەریم بێنزێما پێنج بەربژێرەکەن، گۆڤارەکە بۆ بەدەستهێنانی بالۆن دۆری ئەمساڵی دەستنیشانی کردوون.
گۆڤارە فڕەنسییەکە هەر سێ کاتژمێرێک لیستێکی پێنج کەسی ئاشکرا دەکات، ئەمڕۆ هەر 30 بەربژێرەکەی خەڵاتی بالۆن دۆری 2018 ئاشکرا دەبێت و رۆژی 3ی دیسێمبەریش لە پاریس لە مەراسیمێکی تایبەتدا ناسنامەی خاوەنی بالۆن دۆری ئەمساڵ لە بەردەم تاوەری ئیڤل ئاشکرا دەبێت، کە ساڵی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدەستیهێنا.
جگە لەم خەڵاتە، ئەمساڵ بۆیەکەمجار گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ باشترین خانمە یاریزانی ساڵی دەستنیشان دەکات، هەروەها خەڵاتێکی دیکەش بەناوی کوبا تایبەت بە باشترین یاریزانی خوار 21 ساڵان دابەش دەکات.
پێنج بەربژێر بۆ خەڵاتی بالۆن دۆر ئاشکرا کران و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەربژێرەکانی دیکەش ئاشکرا دەبن.