مانگرتن لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران راگەیەندرا
دوكان و بازاڕەكان داخران
K24 - ھەولێر
لە بەشێك لەشارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی گرانی و خراپی دۆخی گوزەرانی خەڵك مانگرتن دەستیپێكردووەو دوكان و بازارەكان داخراون.
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە لە بەشێكی بەرچاو لە شارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دوكان و بازاڕەكان داخراون، سەرچاوەیەك تایبەت لەشاری سنەوە بە كوردستان 24ی راگەیاند، كە زۆربەی دوكان و بازاڕەكان لە سنە، سەقز و بانە داخراون و خەڵك بەھۆی ناجێگیری نرخەكان و ھاوكات خراپی گوزەرانی ژیانیان، بڕیاری مانگرتنیان داوە، ھاوكات باس لەوە دەكرێت كە لە شارەكانی دیكەی ئێرانیش ئامادەكاری بۆ مانگرتن و داخستنی دوكان و بازاڕەكان دەكرێت.
ناڕەزایەتی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران، دوای ئەوەدێت كە بەھۆی سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران، دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە لەبارێكی خراپدایە و بێكاری و ھەژاری خەڵكی وڵاتەكەی ھەراسان كردووە.
ھ،م

