هەولێر رۆژی هەینی لە جامی عێراق یاریی دەکات

لە یاریگەی خۆی میوانداریی قەڵعە دەکات

رۆژی هەینی داهاتوو یانەی هەولێر لە جامی عێراق یەکەم یاریی خۆی ئەنجام دەدات و میوانداریی قەڵعە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدا تیروپشکی وەرزی نوێی جامی عێراق بە بەشداریی 32 یانە راکێشرا، یانەی هەولێر وەکو تاکە نوێنەری کوردستان بەشداریی جامەکە دەکات و رۆژی هەینی لە یاریگەی خۆی لە یاریی چوونی قۆناخی 32 میوانداریی یانەی قەڵعە ساڵح دەکات، دواتریش یانەی هەولێر لە یاریی گەڕانەوە دەبێتە میوانی ئەو یانەیە.

جگە لە یانەی هەولێر یانە بەهێزەکانی دیکەی عێراقیش بەشداریی جامەکەیان کردووە، کە پاڵەوانی جامەکە بەشداریی جامی یەکێتی ئاسیا دەکات و خاوەنی پلەی دووەمیش مافی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی عەرەبی بەدەست دەهێنێت.