په‌رده له‌سه‌ر نهێنی دیارنه‌مانی خاشقچی هه‌ڵده‌درێته‌وه
پێشتر سه‌ردانی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو به‌ڵام داویان لێكردبوو رۆژێكی دیكه بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "NBC NEWS"ى ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا چه‌ند نهێنییه‌كی پشت دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعوودی ئاشكرا ده‌كات.
له‌و راپۆرته‌دا تۆڕی ناوبراو له 4 سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له كه‌یسی خاشقچی گواستییه‌وه، "وادیاره دیارنه‌مانی خشقچی له‌كاتێك بووه، كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودیه هه‌وڵیداوه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشوو به‌ده‌ست بهێنێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی توركدا بكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پێشتریش خاشقچی هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له واشنتۆن ئه‌و به‌ڵگانه به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌وانه‌ی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئیسته‌نبوڵ كراوه".
به‌گوێره‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش كه بۆ ئه‌و تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه قسه‌یانكردووه، "دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌ره سعوودیه‌كه سه‌ردانی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كردووه، كونسۆڵخانه داوای لێكردووه رۆژێكی دیكه سه‌ردانیان بكات، كاتێكیش خاشقچی جاری دووه‌م له 2ی ئه‌م مانگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كونسۆڵخانه، دیار نه‌ماوه".
تۆڕی میدیایی "NBC NEWS"ى ئه‌مه‌ریكی له راپۆرته‌كه‌یدا له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له هاوڕێیانی خاشقچی ئاشكراشیكردووه، "خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له بابه‌تی ره‌وانه‌كردنی خاشقچی له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ توركیا و دیاریكردنی رۆژێكی دیكه بۆ سه‌ردانیكردنی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ، هه‌ستی به مه‌ترسی كردووه".
له 2ی ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعوودی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ ده‌كات، دیار نامێنێت و ئه‌م كه‌یسه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی توركیا، سعوودیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌دوای خۆیدا هێناوه و، توركیا داوای روونكردنه‌وه له سعوودیه ده‌كات و سعوودیه‌ش ره‌تی ده‌كاته‌وه ئاگاداری دیارنه‌مانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بێت، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵتیش ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین".
H.B