كه‌یسه‌كه‌ی خاشقچی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی هێنایه ده‌نگ
"چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لیكۆڵینه‌وه‌كانین"
K24- هه‌ولێر:
ستیڤان دۆجاریك، وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه، به‌وردی به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودیه ده‌كه‌ن و نیگه‌رانی خۆشی له‌و راپۆرت و زانیاریانه راگه‌یاند، كه به‌م دواییانه له‌باره‌ی دیارنه‌مانی خاشقچی و به‌ئامانجكردنی رۆژنامه‌نووسان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
دۆجاریك گوتیشی: "به‌وردی به‌دوای ئه‌و پرسه‌وه‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه بكه‌ین، كه لایه‌نه فه‌رمییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستیان پێكردووه".
وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه له حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه زۆر نیگه‌رانین، به‌تایبه‌ت ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌و توندوتیژیانه ده‌كه‌ن، كه رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌نه ئامانج، له‌وانه‌ش دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی و كوژرانی ڤیكتۆریا مارینۆفا، رۆژنامه‌نووسی بولگاری"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "داوا له سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان ده‌كه‌ین، ده‌رفه‌ت بۆ ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی خۆش بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش سزا بده‌ن كه له‌مپه‌ر ده‌خه‌نه به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نووسان".
دۆجاریك ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كه‌یسی رۆژنامه‌نووسه سعوودیه‌كه به‌رده‌وامه و كاتێك ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن هه‌ڵوێستی خۆمان نیشان ده‌ده‌یه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر په‌وه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عه‌ره‌بستانی سعوودیه نییه له‌باره‌ی دیارنه‌مانی خاشقچی".
له 2ی ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعوودی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ ده‌كات، دیار نامێنێت و ئه‌م كه‌یسه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی توركیا، سعوودیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌دوای خۆیدا هێناوه و، توركیا داوای روونكردنه‌وه له سعوودیه ده‌كات و سعوودیه‌ش ره‌تی ده‌كاته‌وه ئاگاداری دیارنه‌مانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بێت، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵتیش ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین".
H.B