"خاشقچی به بێ مۆبایل چووه‌ته ناو كۆنسوڵخانه و نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه"
كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه‌ی ئه‌پڵ چی له باره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچی ده‌ڵێت؟
K24 - هه‌ولێر:
یاسین ئه‌كتای، راوێژكاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركی رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، جه‌مال خاشقچی، چووه‌ته ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مۆبایلێكی پێبێت.
یاسین ئه‌كتای، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیه‌لیه‌ومی رووسی، رایگه‌یاند، خاشقچی كه چووه‌ته ناو كۆنسوڵخانه، مۆبایلی پێنه‌بووه، به‌ڵام كاتژمێرێكی هۆشمه‌ندی له جۆری (iWatch)ی له‌ده‌ستبووه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا، روونیشی ده‌كاته‌وه، خاشقچی، مۆبایله‌كانی له‌لای (خه‌دیجه جه‌نگیز)ی ده‌سگیرانی جێهیشتووه، به‌ڵام كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه‌ی هه‌ر له‌ده‌ستدا بووه.
ئه‌كتای روونیشی ده‌كاته‌وه، خه‌دیجه جه‌نگیز، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كاتێك خاشقچی چووه‌ته ناو كۆنسوڵخانه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌ر خۆیشی (خه‌دیجه) هه‌واڵی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچی به پۆلیس داوه.
وه‌ك ئه‌و راوێژكاره باسی ده‌كات، به گوێره‌ی كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه‌ش بێت، خاشقچی چووه‌ته ناو كۆنسوڵخانه، به‌ڵام نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سگیرانه‌كه‌ی و به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كانیش ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی توركیا، له دوای بێسه‌روشوێنبوونی ئه‌و رۆژنامه‌وانه سعوودیه، كه به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی گرتووه، گومانه‌كانییان خستووه‌ته سه‌ر سعوودیه و ئاڵۆزییه‌كی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و ریاز درووستكردووه، كه له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندییه‌كانییان زۆر رێك نییه.
یاسین ئه‌كتای، به دووریشی نه‌زانی، كه لایه‌نی سێیه‌م رۆڵی له ونبوونی خاشقچی هه‌بێت.
جه‌مال خاشقچی، له رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بێسه‌روشوێنه و هه‌موو گومانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه سعوودیه ده‌ستی له شوێنبزركردنیدا هه‌بێت.
ئ. م