شاجوان هه‌ڵات
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌یما قاسم، شاجوانی پێشووی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كوژرانی تاره فارس، كچه مۆدێل و نمایشكاری جلوبه‌رگی عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ویش كراوه، بۆیه "له‌ترسان" وڵاته‌كه‌ی جێهێشتوو.
شه‌یما قاسم، ئاشكرای ده‌كات، له‌لایه‌ن یه‌ك سوپای ئه‌لیكترۆنی گه‌وره‌وه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و په‌یامه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكراوه، دوای تاره فارس، نۆره‌ی كوشتنی ئه‌وه.
وێبسايتى سۆمه‌ریه نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، شاجوانی پێشوو رایگه‌یاندووه، دواكه‌وتنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی به ئامانجگرتنی كچه به‌ناوبانگه‌كان و ئاماژه به‌وه ده‌كات، پۆلیس به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا بوو ته‌نها 10 رۆژ دوای كوژرانی "ره‌فیف یاسری"، كه پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بوو، ئه‌نجامه‌كان بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام به گوته‌ی شاجوانی پێشوو، 55 رۆژ تێپه‌ڕی كه‌چی تا ئێستا هیچ شتێكیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
شه‌یما قاسم راشیگه‌یاند، ئه‌و ئێستا له ئه‌رده‌ن نیشته‌جێیه و نیازی ئه‌وه‌ی نییه بگه‌ڕێته‌وه عێراق، تا ئه‌و كاته‌ی هۆكاری كوژرانی ئه‌و كچانه روون ده‌بێته‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیشیان له كوشتنییان هه‌یه ئاشكرا ده‌بن.
شاجوانی پێشووی عێراق روونیشی ده‌كاته‌وه، بێده‌نگییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌یه و گوتیشی: "پێنجشه‌ممه بووه‌ته رۆژێكی خوێناوی و زۆربه‌ی كچه به‌ناوبانگه‌كان له‌و رۆژه‌دا كوژراون".
له ماوه‌ی رابردوودا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، زیاتر له 4 حاڵه‌تی كوشتنی كچه مۆدێل و خاوه‌ن سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری روویانداوه و تا ئێستاش ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه ئاشكرا نه‌كراون، هیچ كه‌سێكیش به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و "تاوانانه" ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ئ. م