"ئێران 18 ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتی تیرۆر خه‌رجكردووه"
"هێشتا به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی قاعیده"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/10/2018، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه كه له ماوه‌ی 8 ساڵی رابردوودا ئێران، زیاتر له 18 ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتیكردنی تیرۆر له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن خه‌رجكردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن گرووپی كاری تایبه‌ت به ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كراوه، ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه "رژێمی ئێران له رێگه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارنه‌وه، ئه‌و پارانه‌ی به رێگای جیاجیا گواستووه‌ته‌وه بۆ میلیشیا و ئه‌و گرووپانه‌ی كه له بری ئه‌و وڵاته له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا شه‌ڕده‌كه‌ن".
له راپۆرته‌كه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی وێرانكه‌رانه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، له رێگه‌ی پاڵپشتی و هاوكاریكردنی تیرۆر و پرۆگرامی مووشه‌كی و خۆدزینه‌وه له سزاكان و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ریایی و ئه‌منی و پێشێكاریی مافه‌كانی مرۆڤ و زیانگه‌یاندن به ژینگه روونكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌كراوه: "ئێران به‌رده‌وامه له پارێزگاریكردن له ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده و پێدانی مافی مانه‌وه‌و په‌ڕاندنه‌وه‌یان، له‌وانه‌ش گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان بۆ سووریا و ناوچه‌كانی باشووری ئاسیا".
خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه، له كاتێكدایه ئابووری ئه‌و وڵاته له قه‌یراندایه و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی له دۆخێكی ناله‌باردایه و دراوی وڵاته‌كه‌ش به‌رده‌وامه له دابه‌زین.