پارێزەرێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیەکەمجار چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات

لەبارەی تۆمەتباربوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە دەستدرێژی سێکسی

پارێزەرێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی کریستیانۆ بۆ سەر کاترین مایۆرگا رەتدەکاتەوە و رەخنەیەکی تووندیش لە میدیاکان دەگرێت.
پیتەر کریستیانسۆنی پارێزەری تایبەتی کوتدسریانۆ رۆناڵدۆ بەیاننامەیەکی لەبارەی کەیسەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو بەڵگەنامانەی لەبارەی رێککەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کاترین مایۆرگا بڵاوکراونەتەوە و ساختەکراون.
پارێزەرەکەی کریستیانۆ رەتیدەکاتەوە رۆناڵدۆ دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر خانمە ئەمریکییەکە، بەڵکو لە بەیاننامەکەیدا دووپاتیکردووەتەوە ئەو پەیوەندییە سێکسییە بە رەزامەندیی هەردوولا بووە.
پارێزەرە ئەمریکییەکە دانی بەوەداناوە ساڵی 2010 واتە ساڵیک دوای روودانی رووداوەکە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ناوبانگی خۆی بکات، 375 هەزار دۆلاری بە خانمە ئەمریکییەکە داوە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە دابخات، بەڵام ئەو پارێزەرە رەتیدەکاتەوە ئەوە مانای ئەوە بێت کریستیانۆ دانی بە تاوانەکەی نابێت.
پارێزەرە ئەمریکییەکە راشیگەیاندووە، ئەو بەڵگەنامانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە هەموویان ساختەکراون و دەستکاریی کراون و پێشیوایە میدیاکان بوونە هۆی بەلاڕێدابردنی ئەم بابەتە.