ڤیدیۆ.. لە کاتی یاریی هەواڵی کۆچی دوایی دایکی پێگەیشت

یارییەکەی تەواو نەکرد

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق لە کاتی یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئارجێنتینا هەواڵی کۆچی دوایی دایکی پێگەیشت و ئەمڕۆش گەڕایەوە بەغدا بۆ ئەوەی ئامادەی مەراسیمی ناشتنی تەرمی دایکی بێت.

بەشار رسنی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لە کاتی یاریی دوێنێ شەوی هەڵبژاردەکەی لە خولی نێودەوڵەتی چوارقۆڵی لە سعوودیە بەرامبەر ئارجێنتینا هەوالێ کۆچی دوایی دایکی پێگەیشت، لە کاتێکدا پێش دەستپێکردنی یارییەکە دایکی بەشار کۆچی دوایی کردبوو، بەڵام هەواڵی کۆچی دوایی دایکی لە یاریزانەکەی عێراق شاردرابووەوە. کاتێک بەشار هەواڵی کۆچی دوایی دایکی زانی نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و لە خولەکی 69 یارییەکەی بەجێهێشت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشار گەڕایەوە بەغدا بۆ ئەوەی ئامادەی مەراسیمی ناشتنی تەرمی دایکی بێت و لەگەڵ ماڵباتەکەی ئامادەی پرسەی دایکی بێت.

بەشاری 21 ساڵان لە ریزی یانەی پێرسپۆلیس لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەکات و پیشتریش یاریی بۆ یانەی قوە جەوییە کردووە.