قەشە بەھای لیرەی بەرزكردەوە
بەھای لیرەی بەرێژەی له 3% بەرزكردەوە
K24 - ھەولێر
ئازادكردنی قەشە برۆنسن، كاریگەری ئەرێنی كردەسەر بازاڕی دراوی توركیا و بەھای لیرەی بەرێژەی له 3% بەرزكردەوە.
ئاژانسی بڵۆمبێرگ ئاشكرایكرد، لەماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا لەگەڵ بڕیاری ئازادكردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسن، لیرەی تارادەیەكی باش بەھاكەی بەدەستھێناوە و لەدوایین ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕەكانی توركیادا بەھای یەك دۆلار بەرامبەرە بە 5 لیرەو 80 قرووش مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەوەشی خستووەتەروو، ئازادكردنی قەشە برۆنسن، لەماوەی 48 كاتژمێردا كاریگەری ئەرێنی كردەسەر بازاڕ بەگشتی و بەھای لیرە توركی بەتایبەتی، پێشبینیش دەكرێت لەماوەی داھاتوودا كاریگەرییەكان روونتر دەربكەون.
لەماوەی رابردوودا بەھۆی ئازادنەكردنی ئەو قەشەیە پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانی نێوان توركیا و ئەمەریكا ئاڵۆزی تێكەوت و ئەمەش كاریگەری نەرێنی كردەسەر ئابووری توركیا.
قەشە ئەندرۆ برۆنسن، لە ساڵی 2016 بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گرووپی فەتحوڵڵا گولەن و پەکەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیرکرا، 10/10/2018 چوارەم دانیشتنی دادگایی بهڕێوهچوو، رۆژی ھەینی 12ی ئەیلوولی 2018 ئازادكرا.