به فهرمی بارسێلۆنا دووركهوتنهوهی یاریزانێكی دیكهی بۆ كلاسیكۆ راگهیاند
پێش كلاسیكۆ بارسێلۆنا رووبهڕووی قهیرانێكی گهوره بۆتهوه

تۆماس ڤێرمایلین بەفەرمی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاندووە، ڤێرمایلینی بەرگریکاری بەلجیکی یانەکەی لە رانی راستی تووشی پێکان بووە، بەمهۆیەوە هەروەکو پێشتر راگەیاندرابوو بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریکردن دادەبرێت.
پێکانی ڤێرمایلین لەکاتێکدایە، ساموێل ئۆمتیتیش پێکانی هەیە و لە یاریکردن دابڕاوە، بەمەش بارسێلۆنا لە دڵی بەرگری لە قەیراندایە و بۆ یاریی کلاسیکۆ کە لە کۆتایی ئەم مانگە دەکرێت، بارسێلۆنا تەنیا جیرارد پیکێ و لینگلێتی هەیە یاریی پێبکات.