كلۆپ یاریزانێكی لیڤه‌رپوول پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات

بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت قه‌یرانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ یاریزانێكی لیڤه‌رپوول چاره‌سه‌ر بكات

به‌ گوێره‌ی میدیایه‌كی بریتانیا، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م ئالبێرتۆ مۆرینهۆی به‌رگریكاری باڵی چه‌پی ئیسپانی یانه‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ و پێشبینی ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ بكات.

رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بارسێلۆنا به‌هۆی پێكانی ئۆمتیتی و ڤێرمایلین و رۆیشتنی لوكاس دین تووشی قه‌یرانێكی قووڵی هێڵی به‌رگری بۆته‌وه‌، بۆیه‌ له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئالبێرتۆ مۆرینۆی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول خستۆته‌ گه‌ڕ.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: یۆرگن كڵۆپ به‌هۆی هه‌بوونی ئاندی رۆبرتسۆنی سكۆتله‌ندی ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م ئالبێرتۆ مۆرینۆ كردۆته‌وه‌.

ئالبێرتۆ مۆرینۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌ هاوینی 2014 به‌ گرێبه‌ستێكی 16 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌ی سێڤییاوه‌ بۆ ریزه‌كانی لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه‌ و له‌ هاوینی 2019 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریدز كۆتایی دێت.

ئالبێرتۆ مۆرینۆ به‌رگریكاری باڵی چه‌پی لیڤه‌رپوول
ئالبێرتۆ مۆرینۆ به‌رگریكاری باڵی چه‌پی لیڤه‌رپوول