قسه‌كانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له دژی ماڕادۆنا میدیاكانی سه‌رقاڵ كرد
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ئارجێنتینا به توندی دژی ماڕادۆنا ده‌وه‌ستێته‌وه
ماریۆ ئالبێرتۆ كێمپێس، یه‌كێك له دیارترین هێرشبه‌ره دیاره‌كانی مێژووی تۆپی پێی ئارجێنتینا له دژی ماڕادۆنا هاته ده‌نگ و داوای لێ ده‌كات چیتر ره‌خنه له مێسی نه‌گرێت.
كێمپێسی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی superdeporte.esـی ئارجێنتینا بڵاو بۆته‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ماڕادۆنا ده‌می خۆی بگرێت، گوتیشی: هه‌ركاتێك ماڕادۆنا ده‌می خۆی كرده‌وه كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كات.
ماڕادۆنا له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌كسیكی، هێرشێكی توندی كردبووه سه‌ر مێسی و جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه لیۆ به كه‌لكی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ نایه‌ت، ماڕادۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بوو كه مێسی پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر بكات خۆی به پله‌یسته‌یشتن خه‌ریك ده‌كات و پێش هه‌ر یارییه‌كیش 20 جار سه‌ردانی ته‌والێت ده‌كات و ده‌یه‌وێت ببێته سه‌ركرده‌ی تانگۆش.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی قسه‌كانی ماڕادۆنا، ئالبێرتۆ كێمپێس رایگه‌یاند كه ماڕادۆنا رێز له هیچ كه‌سێك ناگرێت، له كاتێكدا كاتێك ئه‌و یاریزان بوو، هه‌مووان رێزیان لێ ده‌گرت، ته‌نانه‌ت كاتێك له فایناڵی مۆندیالی 1990 تووشی شكست بوون، هیچ كه‌سێك ره‌خنه‌ی له ماڕادۆنا نه‌گرت.
كیمپێس ده‌شڵێت: ماڕادۆنا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات كه ره‌خنه له مێسی ده‌گرێت، له جیاتی قسه‌ی بێ مانا ده‌بوو نزا بۆ خودا بكه‌ن كه مێسی ئارجێنتینیه.
كێمپێس گوتیشی: ماڕادۆنا له جیهانی وه‌رزشی وێنه‌یه‌كی ناشرینی خۆی پێشكه‌ش كردووه و بۆیه پێویست ناكات زۆر گرینگی به قسه‌كانی بدرێت.
