"كۆنتی ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی لۆپیتیخی"
"ریال مه‌درید تا كلاسیكۆ ده‌رفه‌تی داوه‌ته لۆپیتیخی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی لۆپیتیخی گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی كردووه.
رۆژنامه‌ی كۆرێرۆ دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید تا كلاسیكۆ ده‌رفه‌تی داوه‌ته لۆپیتیخی بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، پێرێز دووشه‌ممه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندی به ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی كردووه و له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ریال مه‌درید له دوایین چوار یاری، 3 یاری به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سێڤییا، سیسكا مۆسكۆ و ئالاڤێس دۆڕاندووه، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی نیگه‌ران كردووه و دوایین ده‌رفه‌تیان داوه‌ته لۆپتیخی.
كۆرێرۆ دێلۆۆ سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه 3 یاری داهاتووی ریال مه‌درید چاره‌نووسی لۆپیتیخی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، ریال مه‌درید له یاری داهاتووی له لالیگا رووبه‌ڕووی لیڤانتی ده‌بێته‌وه، پاشان له چامپیۆنزلیگ میوانداریی ڤیكتۆریا پلزن ده‌كات، دواتر یاری كلاسیكۆ ده‌بێته دوایین ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م راهێنه‌ری ریال مه‌درید كه بڕیاره یارییه‌كه له 28ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
