2 یانه‌ی كوردستان ئاماده نین بۆ یارییه‌كانی خولی نایاب سه‌ردانی كه‌ركووك بكه‌ن
نیهاد عادل: ناكرێت یانه‌یه‌ك گره‌نتی سه‌لامه‌تی ئێمه بدات، له كاتێكدا سه‌رۆكه‌كه‌یان تیرور كراوه
رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێده‌كات، دوو یانه‌ی كوردستانیش به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان سه‌ردانی كه‌ركووك بكه‌ن.
له یه‌كه‌مین ئه‌ڵقه‌ی پروگرامی (فاوڵ) له رادیۆی كوردستان24، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری به‌شداریی به‌رنامه‌كه‌ی كرد و ڕه‌تی كرده‌وه كه یانه‌كه‌یان بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركووك بكه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له دۆخی كه‌ركووك دڵنیایه نییه
نیهاد عادل جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه تا ئه‌م كاتانه ئاماده نین به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور سه‌ردانی كه‌ركووك بكه‌ن.
نیهاد عادل گوتیشی: ئێمه تا ئێستاش نازانین كاتێك سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین چی گره‌نتییه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی ئێمه هه‌یه، له كاتێكدا یانه‌كه‌ی ئێمه ناوی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵگرتووه.
نیهاد عادل ده‌شڵێت: هیچ كه‌سێك ناتوانێت كاتێك ده‌چێته نێو شاری كه‌ركووك گره‌نتی سه‌لامه‌تی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بدات، ته‌نانه‌ت پۆلیسی شاری كه‌ركووك و یانه‌ی گازی باكووریش ناتوانن ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه بگرنه ئه‌ستۆ.
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له میانه‌ی پرۆگرامی (فاوڵ) له رادیۆی كوردستان24 گوتیشی: ئێمه رێزمان بۆ یانه‌ی گازی باكوور هه‌یه كه به په‌رۆشییه‌وه ئاماده‌ییان بۆ به‌شداریكردن له خولی نایاب ده‌ربڕیوه، به‌ڵام دۆخی ئاسایشی ئه‌و شاره و رووداوه‌كانی دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر دڵنیایی بۆ هیچ كه‌سێك نه‌هێشتۆته‌وه، له ساڵانی رابردوو بینیمان سه‌رۆكی یانه‌ی گازی باكوور چۆن تیرۆر كرا، تا ئێستاش كه‌س نازانرێت كێ تیروری كردووه و چۆن تیرور كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به كوێ گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت دڵنیایی 100% بۆ سه‌لامه‌تی یاریزانه‌كانمان بدات.
نیهاد عادل جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه له هه‌ر شوێنێك حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵ هه‌بێت هیچ گره‌نتییه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی پێشمه‌رگه نییه.
یانه‌ی دهۆكیش ئاماده نییه سه‌ردانی كه‌ركووك بكات
قاسم ساڵح سكرتێری یانه‌ی دهۆك له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (فاول)، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد تا ئه‌م كاته بڕیاریان داوه كه بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان سه‌ردانی كه‌ركووك نه‌كه‌ن.
قاسم ساڵح گوتیشی: هه‌رچه‌نده پۆلیسی شاری كه‌ركووك و به‌رپرسانی گازی باكوور دڵنیاییان داوه‌ته یانه‌كان له سه‌لامه‌تی ئه‌و یانانه‌ی سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین ئارامی و دۆخی كه‌ركووك به‌چی ده‌گات، ئه‌گه‌ر به نووسراوێكی فه‌رمی گره‌نتی سه‌لامه‌تی شاندی یانه‌كه‌مان بدرێت ئێمه به شانازییه‌وه هه‌روه‌ك هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور ده‌چینه كه‌ركووك.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانیش بۆچوونی خۆیان هه‌یه
سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له میانه‌ی به‌رنامه‌ی فاوڵ به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئاماده‌كاری و هه‌وڵێكیان زۆریان داوه بۆ گره‌نتی سه‌لامه‌تی ئه‌و یانانه‌ی سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن، گوتیشی: ئێمه چه‌ند یارییه‌كی سه‌ره‌تای خوله‌كه ده‌كه‌ینه پێوه‌ر، به‌تایبه‌تی له یه‌كه‌مین سه‌ردانی یانه‌ی شێروانه بۆ كه‌ركووك، تاڕاده‌یه‌ك بهرچاوروونیهكمان ده‌بێت، دواتر به گوێره‌ی هه‌ر دۆخێك بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌مین گه‌ڕی وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی خولی نایابی كوردستان به به‌شداریی 14 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك كه سه‌رۆك و زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان كوردن به‌شداریی خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ن.