"بەغدا هێزێكى زۆر ره‌وانه‌ى كه‌ركووك ده‌كات"

ئامانجی حكوومەتی عێراق ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

حكوومەتی عێراق ھێزێكی زۆر رەوانەی رۆژئاوای كەركووك دەكات و بەپێی زانیارییەكانیش مەبەست لە ناردنی ئەو ھێزە بۆ رووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ چەكدارانی داعش.

بەگوێرەی زانیارییەكانی دەنگی ئەمریكا "حكوومه‌تى عێراق ھێزی زیاتری ره‌وانه‌ى ناوچەكانی رۆژئاواى كه‌ركووك كردووە، وەك به‌رپرسانى ئه‌و ناوچانه‌ش ئاماژەی بۆ دەكەن، مەبەست لەم ھەنگاوە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چەكدارانی داعشە".

 لەماوەی رابردوودا، جگه‌ له‌چه‌ندین هێرشى جیاجیاى داعش له‌كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان، ژماره‌یه‌ك گوندنیشین له‌ پارێزگاكانى دیاله‌، كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین كوژراون، زۆربه‌ى كوژراوه‌كانیش موختارى گونده‌كانن.