سوپای عه‌دل هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی 14 سه‌ربازه ئێرانییه‌كه ده‌كات
"رفاندنیان وه‌ڵامێكه بۆ سته‌م و داپڵۆسینی گه‌لی به‌لوچ"
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی "سوپای عه‌دل"ـی نه‌یاری ئێران، دوو وێنه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كێكیان وێنه‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئێرانیانه‌یه كه پێش نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له نزیكی سنووری پاكستان رفاندنیان.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران، رێكخراوی "سوپای عه‌دل" 12 سه‌ربازی ئێرانیان رفاندووه، جگه له دوو ئه‌ندامی هه‌واڵگری سه‌ر به سوپای پاسداران، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 كه‌سیان به‌سیجن و كۆی گشتی رفێنراوه‌كان 14 كه‌سن.
وێنه‌ی دووه‌میش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌و هێزه‌ی ئێرانن كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌و رێكخراوه‌ی ئێران به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات.
عیرفان شه‌هنوازی، گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له سێداره‌دانی ئه‌و 14 سه‌ربازه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی: "رفاندنی ئه‌وانه هه‌نگاوێكی به‌رگریكردنه له مافی كه‌مینه سوننییه‌كه‌ی به‌لۆچ و وه‌ڵامێكیشه بۆ سته‌م و داپڵۆسینه‌كانی گه‌لی به‌لوچ".
سوپای عه‌دل، گرووپێكی ئێرانی چه‌كدارن و له پارێزگاكانی سیستان و به‌لوچستان چالاكیان هه‌یه و ساڵی 2012 دامه‌زراوه.