ئەڵمانیا فرۆشتنی چەکی بە سعوودییە راگرت

"داوا لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دەکات هەمان کاربکەن"

K24 – هه‌ولێر:

ئەڵمانیا داوا لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دەکات فرۆشتنی چەک بە سعوودییە رابگرن تا ئەو کاتەی دۆسییەی کوشتنی جەمال خاشوقچی یەکلا دەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، پیتەر ئەلتمایەر، وەزیری دارایی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە کە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، داوایکردووە فرۆشتنی چەک بە سعوودییە رابگیرێت تا ئەو کاتەی گومان و نادڵنییای لەسەر کوشتنی رۆژنامەنووسە سعوودییەکە نامێنێت.

وەزیری دارایی پێیوایە، روونکردنەوەکانی ریاز لەبارەی کوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە "قایلکەر" نەبووە، بۆیە "حکوومەت هەناردەی چەک بۆ سعوودییە رادەگرێت تا ئەو کاتەی دەزانین کە چی روویداوە، بەرلین داوا لە ئەندامانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا دەکات هەمان کار بکەن".

دوای جەزائیر، سعوودییە دووەم گەورە کڕیاری چەکی سعوودییەیە. تەنها لەم ساڵدا، حکوومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەک بە بەهای 462 ملیۆن دۆلار بە ریاز دەربڕیووە.

H.J