به‌وێنه.. كامێراكانی چاودێری ساتی چوونه‌ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خاشقچییه ساختهكهیان تۆماركردووه
به كراس و پانتۆڵ ده‌چێته ژووره‌وه و به جلوبه‌رگی خاشوقچییه‌وه دێته ده‌ره‌وه
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "CNN"ـى ئه‌مه‌ریكی وێنه‌كانی ئه‌و كه‌سه "مسته‌فا مه‌ده‌نی" بڵاوده‌كاته‌وه، كه دوای چوونه ژووره‌وه‌ی خاشوقچی بۆ ناو باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی سعوودییه له ئیسته‌نبوڵ به ماوه‌یه‌كی كه‌م، به پۆشینی جله‌كانی خاشوقچی و له‌ده‌ستكردنی كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی و له‌چاوكردنی چاویلكه‌كانی، له ده‌رگای دواوه‌ی كونسۆڵخانه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه، بۆئه‌وه‌ی وا نیشان بدات كه ئه‌مه خاشوقچییه كونسۆڵخانه‌ی جێهێشتووه.
وه‌ك له‌و وێنانه‌شدا دیاره كه له‌لایه‌ن تۆڕی میدیایی "CNN"ـه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه‌سێك به كراسێكی شهتهرهنجی شین و سپی و پانتۆڵێكی ره‌ش له ده‌رگای پێشه‌وه‌ی كونسۆڵخانه ده‌چێته ژووره‌وه، له‌كاتێكدا كه له ده‌رگای دواوه دێته ده‌ره‌وه جیاوازه و هه‌مان ئه‌و جلوبه‌رگ و چاویلكه‌ی پۆشیوه كه له‌كاتی چوونه‌ژووره‌وه له‌به‌ر خاشوقچی بوون. وا دیاریشه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه‌سێكی گونجاو هه‌ڵبژێردراوه، چونكه له‌ڕووی باڵا و قامه و كهرشی جه‌سته‌ییه‌وه مسته‌فا مه‌ده‌نی زۆر له جه‌مال خاشوقچییه‌وه نزیكه بووه.
شه‌وی رابردوو به‌رپرسێكی سعوودی كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رزی راگه‌یاند، مسته‌فا مه‌ده‌نی ئه‌ندامێكی ئه‌و تیمه سعوودیه بوو كه له 15 كه‌س پێكهاتبوون و له‌كاتی دیارنه‌مانی خاشوقچی له ئیسته‌نبۆڵ بوون. وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌شی پێدابوو، مه‌ده‌نی به پۆشینی جله‌كانی خاشوقچی و له‌چاوكردنی چاویلكه‌كانی و له‌ده‌ستكردنی كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی له ده‌رگای دواوه باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی سوڵتان ئه‌حمه‌دی جێهێشتووه، بۆئه‌وه‌ی وا نیشان بدات كه خاشوقچی كونسۆڵخانه‌ی جێهێشتووه.
له 2ی ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشوقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعوودی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری پێشووی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بدات، سه‌ردانی باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كردبوو، به‌ڵام نه‌هاته ده‌ره‌وه. هه‌رچه‌نده ئاراسته‌ی تۆمه‌تی دیارنه‌مانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه بوو، به‌ڵام حكوومه‌تی ریاز هه‌میشه ره‌تی ده‌كرده‌وه، تا دواجار له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و دۆسییه، شانشینی سعوودیه ناچار بوو دان به‌وه‌دا بنێت كه خاشوقچی له‌ناو كونسۆڵخانه‌كه‌یان له ئیسته‌نبوڵ كوژراوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا و، تائێستاش چه‌ندین وڵاتی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، پاساو و چیرۆكه‌كانی سعوودیه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن لایه‌نه شاره‌وه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێ یه‌كلایی بكرێته‌وه.
H.B