په‌رتووكی مردووه‌كان به 1 ملیۆن و 350 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا
مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 600 ساڵ به‌ر له زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
خانه‌ی مۆنتی كرارلۆ بۆ زیادكردنی ئاشكرا "مه‌زاد"ـی جیهانی فرۆشتنی په‌رتووكی مردووه‌كانی فیرعه‌ونیی ده‌گمه‌نی به ملیۆنێك و 350 هه‌زار یۆرۆ راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "hellomonaco" په‌رتووكه‌كه له ڕێگه‌ی زیادكردنێكی ئاشكراوه فرۆشرا، كه له‌میانه‌ی ئه‌و زیادكردنه‌دا ژماره‌یه‌ك تابلۆ و به‌ڵگه ده‌ستنووسی ده‌گمه‌ن نمایش كران، مێژووی ئه‌و په‌رتووكه بۆ چاخی میسرییه كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و 200 ده‌ستنووس له‌خۆ ده‌گرێت.
درێژی ئه‌و په‌رتووكه 17.40 مه‌تره و مێژووه‌كه‌ی به دیاریكراوی بۆ سه‌رده‌می نێوان 594 بۆ 588 ساڵ به‌ر له زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه، په‌رتووكه‌كه به نووسینی هیراتی و له‌ڕێگه‌ی مه‌ره‌كه‌بی ره‌شه‌وه نووسراوه‌ته‌وه، وێڕایی به‌كارهێنانی مه‌ركه‌بی سوور له ناونیشانی بابه‌ته‌كان و به‌شه گرنگه‌كانی.
په‌رتووكی مردووه‌كان له 200 لاپه‌ڕه‌ی جادوویی پێكهاتووه، مسرییه كۆنه‌كان له‌پێناو یارمه‌تیدانی مردووه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی رۆیشتن به‌ناو مه‌ترسییه‌كانی جیهانی دووه‌مدا بگه‌نه ژیانێكی نوێ، له گه‌ڵ ته‌رمی مردووه‌كانیان له‌گۆڕناوه، هه‌روه‌ك ئه‌و په‌رتووه‌كه 227 وێنه‌ی بچووكی بۆیه‌كراو به هه‌ردوو ڕه‌نگی سوور و ره‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
H.B