نەجەف و كەربەلا بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر تومەنی ئێرانی بەرز دەكەنەوە
گەشتیارە ئاینییەكان دیناری عێراقی بەرز دەكەنەوە
K24 - ھەولێر
ھاتنی بەلێشاوی گەشتیارانی ئاینی ئێران بۆ بەشداریكردنیان لە بۆنە ئاینییەكانی عێراق بەھای دیناری عێراق بەرامبەر تومەنی ئێرانی بهرزكردووەتهوه.
لەدوایین مامەڵەكانی بازاڕی دراوی ئێران، بەھۆی سەردانی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری ئاینی ئێران بۆ ھەریەك لە شارەكانی نەجەف و كەربەلا، بەھای یەك ھەزار دیناری عێراقی بەرامبەر تومەن لە بازاڕەكانی ناوخۆیی ئێران، بۆ دوو ئەوەندە بەرزبووەتەوە. بانكەكانی ئێران نرخی 13 ھەزار تومەنی ئێرانی بە یەك ھەزار دیناری عێراقی دەدەنه گەشتیارانی ئاینی ئێران.
ئەمە لەكاتێكدایە لە بازاڕەكانی دراوی عێراق و ھەرێمی كوردستان نرخی یەك ھەزار دیناری عێراقی بەرامبەر بە 8 ھەزارو 700 تومەنی ئێرانییە.
پێشبینی دەكرێت ھەفتەی داھاتوو لە چلەی ماتەمینی شیعەكان، نزیكەی یەك ملیۆن گەشتیاری ئاینی ئێرانی سەردانی نەجەف و كەربەلا بكەن.