مۆرینهۆ: پێویستە بۆنۆچی و کیلینی ببنە مامۆستای زانکۆ
مۆرینهۆ: هاندەرانی یۆڤێنتۆس ناحەقیان نییە رقیان لە من بێتەوە لەگەڵ ئینتەر میلان زۆر خەفەتبارم کردن
خۆزێ مۆرینهۆ ستایشی ئاستی جۆرجیۆ کیلینی و لیۆناردۆ بۆنۆچی دەکات و هۆکاری ئەنجام نەدانی هیچ گۆڕانکارییەکیش لە یاریی یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس ئاشکرا دەکات، کە مانچێستەر یونایتد لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یۆڤێنتۆسی میوانی دۆڕا.
خۆزێ مۆرینهۆی بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد لەبارەی هۆکاری ئەنجام نەدانی هیچ گۆڕانکارییەک لە پێکاهەتەکەی رایگەیاند 'سانچێز لە دەرەوەى لیستی یاریزانەکانی یارییەکە بوو، لینگارد لە دەرەوەى لیستی یاریزانەکان بوو، فیلاینیم نەبینی نازانم وابزانم لە ماڵەوە بوو، لەسەر کورسی یەدەگ یاریزانێکی لێ بوو تەمەنی 18 ساڵ بوو، پێشتر هیچ یارییەکی لە تیپی یەکەم نەکردووە، ئیتر نەمزانی بەشداری بە کێ بکەم؟'.
هەروەها مۆرینهۆ لەبارەی ئەو هەڵسەوکەوتەی لە کۆتایی یارییەکە دژی هاندەرانی یۆڤێنتۆس روونکردنەوەی دا، کە خۆزێ بە دەست سێ پنەی دژی هاندەرەکان بەرزکردەوە، مۆرینهۆ گوتی 'ئەم هەڵسەوکەتەم زۆر ئاسایی بوو، هاندەرانی یۆڤێنتۆس بە دەستی منەوە زۆر خەفەتبار بوون، کاتێک لە ئینتەر میلان بووم گەورەترین ئازار کە بە دەست منەوە چەشتبێتیان، وەرزی 2009/2010 بوو کاتێک سێ نازناوم بۆ ئینتەر بەدەستهێنا'.
هەروەها خۆزێ لەبارەی یارییەکەوە گوتیشی 'بەداخەوە ئەمشەو مەڕوان فیلاینی لێرە نەبوو تاکو وەکو چەندان جاری دیکە یارییەکە بگۆڕێت، رۆمێلۆ لۆکاکۆ ئاستی یاریکردنی باش نییە، بە باشی ناجوڵێت و پێ لە تۆپ نادات، ئەگەر وەکو هێرشبەری سەرە رم یاریی بە مارکۆس راشفۆرد بکەم دەبێت بەبێ یاریزانی باڵەکان یاریی بکەم، کاتێک تیروپشکی کۆمەڵەکامان راکێشرا زانیمان دەبێت لەسەر پلەی دووەمی کۆمەڵەکەمان لەگەڵ ڤاڵێنسیا رکابەریی بکەین'.
مۆرینهۆ ستایشی یۆڤێنتۆسی کرد و لە پرێس کۆنفرانسی دوای شکستەکەیان گوتی 'ئێمە ئەمشەو بەرامبەر یەکێک لە بەربژێرە سەرەکییەکانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ یاریمان کرد، ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان، یۆڤێنتۆس حەوت وەرزە لەسەر یەک نازناوی سێریا ئەی بەدەست دەهێنێت، کەچی هێشتا دڵخۆش نەبوون و سەرەڕای بارزالی و رۆگانی و کیلینی چوون بۆنۆچیشیان گەڕانەوە یانەکەیان، پێویستە بۆنۆچی و کیلینی لە زانکۆی هاڤارد ببنە مامۆستا و وانەی چۆنییەتی بەرگریکردن بە قوتابییەکان بڵێنەوە، ئەوان ناوازەن'.
