ڤیدیۆ.. بەهۆی تێکشکانی پلیکانەیەکی کارەبایی دەیان هاندەر بریندار بوون
بەشێک لە بریندارەکان تەندرووستییان لە مەترسیدایە
لە دوای کۆتایی هاتنی یاریی نێوان رۆمای ئیتاڵی و سیێسکا مۆسکۆی رووسی بەهۆی تێکشکانی پلیکانەی کارەبایی یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەر دەیان هاندەر برینداربوون.
له یه‌كێك له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له رۆما دوای یاریی یانه‌كه‌ی پایته‌خت له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سیسكا مۆسكۆی رووسی پلیكانه‌یه‌كی كاره‌بایی كێشه‌ی تێكه‌وت و به‌هۆیه‌وه 20 هانده‌ر برینداربوون.
پۆلیسی ئه‌و شاره ئاماژه‌ی به‌وه كردووه زۆربه‌یان هانده‌ری سیسكا مۆسكۆن و برینی هه‌ندێكیان مه‌ترسیداره، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری رووداوه‌كه ئاشكرا بكات.
به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كردووه چه‌ند هانده‌رێك له‌سه‌ر پلیكانه‌كه بازیانداوه و سه‌مایان كردووه به‌هۆیه‌وه كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستداوه و بووه‌ته هۆكاری ئه‌م رووداوه.