ریال مەدرید پێش کلاسیکۆ چارەنووسی لۆپیتێخی یەکلاکردەوە
ریال مەدرید پێش کلاسیکۆ چارەنووسی لۆپیتێخی یەکلاکردەوە
ریال مەدرید پێش یاریی کلاسیکۆ بەفەرمی چارەنووسی جولیان لۆپیتێخی راهێنەری یانەکەی یەکلاکردەوە.
دوای سەرکەوتنەکەی دوێنێ شەویان لە چامپیۆنزلیگ کە مێرێنگی 2-1 لە ڤیکتۆریا پلزنی بردەوە و دوای پێنج یاریی لەسەر یەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەبێ سەرکەوتن ریال مەدرید تامی سەرکەوتنی کردەوە، ئیمیلیۆ بۆتراگینیۆی بەڕێوەبەری وەرزشی ریال مەدرید لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان رایگەیاند، لۆپیتێخی لە یاریی کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت و راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەکات، لەم کاتانەدا پێویستە ئارامی بپارێزین. لۆپیتێخیش رایگەیاند ئەو لەبارەی چارەنووسی خۆی لە ریال مەدرید هیچ نازانێت، بەڵام دەزانێت لە یاریی کلاسیکۆ راهێنەری ریال مەدرید دەبێت.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، ریال مەدرید تاکو یاریی کلاسیکۆ ئارام دەگرێت و دوای یاریی کلاسیکۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی لۆپیتێخی دەدەن، کە رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 06:15 بارسێلۆنا میوانداریی ریال مەدرید دەکات.