سه‌رنجڕاكێشترین ئاماره‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی چامپیۆنزلیگ

گۆڵپارێزی ئینته‌ر میلان رێكۆردێكی گه‌وره‌ و سه‌ركه‌وتووی تۆمار كرد

دوای کۆتایی هاتنی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ چەندین ریکۆردی نوێ تۆمار کران و دیارترینیان گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو بۆ ئۆڵدترافۆرد بۆ جاری چوارەم و بێ ئەوەی بەرامبەر یانەکەی پێشووی تووشی هیچ دۆڕانێک ببێت.

-  محەمەد سەڵاح بە تۆمار کردنی 2 گۆڵەکەی بەرامبەر سێرڤێنا، کۆی گۆڵەکانی بە درێسی لیڤەرپوول گەیاندە 50 گۆڵ.

-  سەلاح لە کۆی 65 یاری 50 گۆڵی بۆ لیڤەرپوول کردووە، پێشتر هیچ یاریزانێکی رێدز نەبووە بەم ژمارە یارییانە ئەم گۆڵانە بکات.

 -  یۆڤێنتۆس و بورووسیا دۆرتمۆند تا ئێستا هیچ گۆڵێکیان لێنەکراوە.

-  کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی ریزەکانی مانچێستەر یونایتد، بۆ جاری چوارەم گەڕایەوە ئۆڵدترافۆرد و رووبەڕووی یانەکەی پێشووی بویەوە و ئەمجارەشیان تووشی دۆران نەبوو بەرامبەر یانەکەی پێشووی (3 بردنەوە و یەکسانبوونێک).

  -  یۆڤێنتۆس دوای ساڵی 1996 بۆ جاری یەکەمە لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد مانچێستەر یونایتد تووشی دۆران بکات.

 -  مانچێستەر یونایتد لە کۆی 13 یاری رابردوویان لە یاریگەی خۆیان 4 جار تووشی دۆران بووینە، لە کاتێکدا پێشتر ئەم یانەیە لە 81 یاریدا لە یاریگەی خۆیان 4 جار تووشی دۆران بووینە.

 -  یۆڤێنتۆس لە دوای دۆرانەکەی وەرزی 2008 بۆ 2009 بەرامبەر چێڵسی بە ئەنجامی 0-1، لە دوایین 8 یاری بەرامبەر یانەکانی ئینگڵاند تووشی دۆران نەبووە.

-  ئێدین دزیکۆی هێرشبەری یانەی رۆما بە تۆمار کردنی 2 گۆڵەکەی بەرامبەر سیێسکا مۆسکۆ، بوو بە یەکەم یاریزانی مێژووی گورگەکان لە هەشت یاریدا 10 گۆڵ تۆمار بکات.

-  کەریم بێنزێما دوای رائول گۆنزالێس و لیۆنێل میسی بووە سێیەم یاریزانە لە 14 وەرزی یەک لە دوای یەکی چامپیۆنزلیگ گۆڵ تۆمار بکات.

-  تۆنی کرووسی ئەڵمانی یەکەم یاریزانە کە ئەم وەرزە بە تەنیا 15 هەلی گۆڵی بۆ هاورێیانی رەخساند بێت.

-  ئەشرەف حەکیمی یاریزانی بورووسیا دۆرتمۆند لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، بووە یەکەم بەرگریکاری عەرەبی لە یارییەکدا سێ پاسی گۆڵ بدات.

-  دۆرانەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی ( 0-4 ) بووە قورسترین دۆڕانی دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری ئارجێنتینایی لەو کاتەی بووەتە راهێنەری ئەم یانەیە.

-  گادۆن سانچۆی یاریزانی ئینگڵاندی لاوی بورووسیا دۆرتمۆند بووە یەکەم یاریزانی خوار تەمەن 20 سالان کە لە چامپیۆنزلیگ بتوانێت گۆڵ بۆ یانەیەک بکات کە هی وڵاتەکەی نەبێت.

 -  سانچۆ لە دوای چامبەرلەین بە ( 18 ساڵ و 44 رۆژ ) بوو دووەم یاریزانی لاوی ئینگڵاندی لە چامپیۆنزلیگ بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات.

-  ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری بارسێلۆنا بە بردنەوەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان، کۆی بردنەوەکانی لەگەڵ بلاوگرانا گەیاندە 50 بردنەوە.

-  رافینیا ئالکانتارا بووە 76ـەمین یاریزانی بارسێلۆنا بتوانێت لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ تۆمار بکات و تا ئێستا هیچ یانەیەک بە قەدەر بارسێلۆنا گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگ تۆمار نەکردووە.

-  هاندانۆڤیچی گۆڵپارێزی ئینتەر میلان لە یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا دوای ساڵی 2009 بووە یەکەم گۆڵپارێز لە یارییەکدا 9 گەڕانەوە هەبێت.