به ڤیدیۆ.. بیرۆكه‌یه‌كی نوێ بۆ رێگه‌گرتن له لێدانه راسته‌وخۆیه‌كانی مێسی
داهێنانێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لێدانه راسته‌وخۆیه‌كانی مێسی
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به دوو گۆڵی رافینها و جۆردی ئالبا له چامپیۆنزلیگ شكستی به ئینته‌ر میلان هێنا، دیمه‌نی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی لێدانێكی راسته‌وخۆی بارسێلۆنا له لایه‌ن برۆزۆڤیچ میدیاكانی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا لۆسیانۆ سپالێتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان هه‌فته‌یه‌كه له رێگه‌ی مارسێلۆ برۆزۆڤیچی كرواتی پلانێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لێدانه راسته‌وخۆیه‌كانی لیۆنێل مێسی داڕشتبوو، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا مێسی به‌هۆی شكانی قۆڵییه‌وه یاری نه‌كرد و له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌ی كامپ نوو هاوشانی تیاگۆی كوڕی به دیار یارییه‌كه دانیشتبوو.
له یارییه‌كه‌دا مارسێلۆ برۆزۆڤیچی كرواتی به‌بیرۆكه و شێوازێكی نوێ به‌رپه‌چی لێدانێكی راسته‌وخۆی لویس سوارێزی دایه‌وه كه پێشتر مێسی به‌م شێوه‌یه چه‌ندان گۆڵی تۆمار كردووه، دواجار ئینته‌ر میلان رێگه‌ی نه‌دا به لێدانی راسته‌وخۆی توڕی گۆڵه‌كه‌ی بهه‌ژێندرێت به‌ڵام به‌شێوازی جیاوازتر دوو گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار كرا و تووشی یه‌كه‌مین شكست بوون له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ.
