درووستكردنى گۆرهوييهك خرايه ريزى تاوانه نيشتمانييهكانهوه
به هۆى خستنهبازارى گۆرهوييهكهوه رووبه‌ڕووى سزا بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌نى كارگه‌يه‌كى رستن و چنين له ديمه‌شق به هۆى خستنهبازارى گۆرهوييهكهوه رووبه‌ڕووى سزا بووه‌ته‌وه.
خاوه‌نى كارگه‌كه له پێناو ره‌واجدان به كاڵاكه‌ى گۆرهوييهكى نوێى خستووه‌ته بازاره‌وه كه ئاڵاى سوورياى له‌سه‌ر نه‌خشاندووه.
چالاكوانه‌كانى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى سووريا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئيدانه‌ى ئه‌و كاره‌يان كردووه و به تاوانى نيشتيمانى و به‌كارهێنانى سيمبوڵهكانى وڵاتيان له پێناو كۆكردنه‌وه‌ى پاره وه‌سفكردووه.
به گوێره‌ى مادده‌ى 22ى ياساى ژماره 14ى ساڵى 2015ى سووريا به‌كارهێنانى سيمبوڵه نيشتيمانييه‌كان بۆ ره‌واجدان به كاڵا بازرگانييه‌كان قه‌ده‌غه‌يه و به‌و هۆيه‌وه خاوه‌نى كارگه‌كه رووبه‌ڕووى سزا كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
ئ.ر