ئیبراهیمۆڤیچ یانەی داهاتووی ئاشکرا دەکات

زڵاتان له‌ دیمانه‌یه‌كدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خولێكی پێشووی

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی سویدی یانەی لۆس ئانجلۆس گالەکسی ئەمریکی یانەی داهاتووی ئاشکرا دەکات و لەوانەیە کە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگی ئینگڵاند.

گۆڵکارەکەی پێشووی یانەکانی ئینتەر میلان، بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد بە بلاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی باس لە یانەکەی داهاتووی دەکات و نوسیویەتی: ''من لێرەم لەگەڵ (جەیمس کاردان)ـی کۆمێدیکاری بریتانی و ئەو داوام لێدەکات کە پەیوەندی بە یانەی وێستهام یونایتدەوە بکەم''.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم گرتەیە زلاتان گوتی کە ئەم قسانەم تەنها بۆ خۆشی کردووە و تا ئێستا بیرم لە جێهێشتنی یانەکەم نەکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوەی لەسەر بڵاوبۆتەوە کە لەلایەن بەرپرسانی هەر یەک لە یانەکانی ئەیسی میلان و ریال مەدرید گرنگی پێ دەدرێت.