سبهی ههینی شهقامی 60 مهتری ههولێر دادهخرێت
سبهی گهورهترین ماراسۆن به سپۆنسهری میدیایی كوردستان24 له ههولێر بهڕێوه دهچێت
سبهی هەینی حەوتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە دەچێت و کوردستان24 سپۆنسەریی میدیایی ماراسۆنەکە دەکات و سایدێكی شهقامی 60 مهتری بۆ ماوهی چهند كاتژمێرێك دادهخرێت.
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە ژێر درووشمی (ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی) لە هەولێر بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکرێت دەیان راکەری بیانی بەشداریی ئەم ماراسۆنە بکەن، کە حەوتەمین ساڵە لە کوردستان دەکرێت.
ماراسۆنەکە لە سێ پێشبڕکێ پێکدێت، پێشبڕکێی 42 کیلۆمەتری لە شەقامی 60 مەتری ئەنجام دەدرێت، دوو پێشبڕکێی دیکەش لە دەوری پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە 12 کیلۆمەتری و 4 کیلۆمەتری بەڕێوە دەچێت. خاوەنی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پێشبڕکێی 42 کیلۆمەتری و 12 کیلۆمەتری خەڵاتی تایبەتیان پێدەدرێت و بڕێک پارە وەردەگرن.
عەبدولستار یونس، سەرۆکی رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن کە سەرپەرشتی ماراسۆنەکە دەکات، لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند 'زیاتر لە چوار هەزار کەس تاکو ئێستا ناوی خۆیان تۆمارکردووە و تاکو ئێستا دەیان راکەری بیانیش لە وڵاتانی جیاجیا ناوی خۆیان تۆمارکردووە و رۆژی هەینی بەشداریی ماراسۆنەکە دەکەن، تەنانەت بەشێکیان گەیشتوونەتە هەولێر'.