ئاگره‌كه‌ی له‌نگه كۆنتڕۆڵ كرا
هێلیکۆپتەری بەرگری شارستانی به‌كارهێنراوه

K24 - هه‌ولێر:
دوای نزیكه‌ی 15 كاتژمێر له كاركردنی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و به‌رگری شارستانی، ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ كرا.
به گوێره‌ی زانيارييه‌كانی كوردستان، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە بازاڕه‌كه ئاگری گرتووه، كاسبكارێكی بازاڕه‌كه‌ش بە كوردستان24 راگەیاند: "لە درەنگانی شەوی رابردووە بازاڕی لەنگە ئاگری گرت، زۆر لە دوكانەكان سووتاون، من یەكێكم لەوانەی سێ دوكانم سووتاوە".
نه‌به‌ز عه‌بدوحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیار نییە و رووداوەكە لە درەنگانی شەو روویداوە و زوو ھێزەكانی بەرگری شارستانی ئاگادار نەكراونەتەوە، بۆیە ئەوكاتەی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ھاتوونەتە شوێنی رووداوەكە ئاگره‌كه تەشەنەی كردووە.
گوتیشی: "لە رێگەی هێلیکۆپتەری بەرگری شارستانی هەوڵ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە درا، بۆ زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش چاوەڕوانی راپۆرتی تیمی بەرگری شارستانین".
ئه‌گه‌رچی رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌زه‌نده‌ی زیانێكی زۆری ماددی لێده‌كرێت و به‌هۆی ته‌سكی كۆڵانه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانی ناو بازاڕه‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی نه‌یانتوانیوه به ئاسانی بگه‌نه شوێنی ئاگره‌كه، بۆیه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه هێلیکۆپتەری بەرگری شارستانی به‌كارهاتووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م