لافاو 82 كه‌سى راپێچكرد
هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێن بووان ده‌ستیپێكرد به‌ڵام تاریكایی شه‌و كاره‌كه‌ی سه‌خت كردووه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی بارانبارین و روودانی لافاو و داڕمانی خاك له ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو له وڵاتی ئوردن، ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی، كه سه‌رجه‌میان قوتابی و مامۆستان، كه له گه‌شتێكی قوتابخانه‌ییدا بوون.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئوردن رایگه‌یاند، ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینه‌وه ناوچه‌ی ئه‌غواری باشووری سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ده‌ریای مردووی گرته‌وه، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 10 قوتابی و بریندار بوونی 22ی دیكه، 44 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوونه، كه سه‌رجه‌میان قوتابی و مامۆستان.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێن بوونه، هێلیكۆپته‌ره‌كان ئه‌ركدار كراون و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش رایانگه‌یاندووه، جگه له‌و 44 كه‌سه‌ی بێسه‌روشوێن بوونه، 22 كه‌سیان رزگاركردووه.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختیانكرده‌وه، به‌هۆی سرووشتی تۆپۆگرافیای ناوچه‌كه كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و هه‌روه‌ها به‌سه‌ردا هاتنی تاریكایی شه‌و، كاری تیمه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه بێسه‌روشوێنه‌كان سه‌خت بووه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته داوای له سه‌رجه‌م داموده‌زگا مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و هێزی مرۆیی كردووه، ده‌ستبه‌جێ به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه‌كاندا بكه‌ن.
H.B