ڤاڵڤێردی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی سزا ده‌دات
ڤاڵڤێردی به‌هۆی سزادانی ئه‌م یاریزانه‌وه پلانه‌كانی خۆی گۆڕیوه
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی له ژماره‌ی ئه‌مرۆی ئاشكرا كردووه كه ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بڕیاری دابوو عوسمان دیمبلی به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان له گه‌ڕی سێیه‌می چامپیۆنزلیگ به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی پێبكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره فڕه‌نسییه‌كه 25 خولهك دوای هه‌موو یاریزانه‌كان گه‌یشتووه‌ته ژووری جلگۆڕین، ڤالڤێردی پلانه‌كانی گۆڕیوه و عوسمانیشی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخسته‌وه.
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه ڤالڤێردی له‌سه‌ر سزادانی عوسمان دیمبلی سوور بووه و بڕیاری داوه به شێوه‌ی یه‌ده‌گیش به‌شداری پێ نه‌كات و ئه‌و یاریزانه نه‌وه‌د خوله‌كی یارییه‌كه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ مایه‌وه, له یارییه‌كه‌ش بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ئینته‌رمیلانی برده‌وه.
