سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تۆمارکردنی داستانەکانی سحێلا و مەحموودییە پەیامێکی بڵاوکردەوە
"هەزاران سڵاو بۆ ئەو شەهیدانەی لەو داستانەدا خوێنی خۆیان پێشکەشی گەل و نیشتمان کرد"
K24- ههولێر:
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی تۆمارکردنی داستانەکانی سحێلا و مەحموودییە دەکات و بە تۆمارکردنی پەڕەیەکی تر لە مێژووی بەرگری و خۆنەچامەندنی دەزانێت.
سەرۆک بارزانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر تۆمارکردنی داستانەکانی سحێلا و مەحموودییە نووسیویەتی: "ئەمڕۆ بیستوشەشی ئۆکتۆبەر یەکەم ساڵیادی داستانی مەزنی سحێلا و مەحموودییەیە کە تێدا پێشمەرگە مێژوویەكی نوێی بەرگری و خۆنەچەماندنی تۆمار کرد".
لە درێژەی تویتەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "سوپاس بۆ ئەو قارەمانانەی بەشداری ئەو نەبەردییە بوون، هەزاران سڵاو بۆ ئەو شەهیدانەی لەو داستانەدا خوێنی خۆیان پێشکەشی گەل و نیشتمان کرد".