زيانه‌كانى لافاوى شه‌وى رابردووى سيده‌كان و سمێلان و حاجى ئۆمه‌ران راگه‌يه‌ندرا
له سنوورى شاره‌دێى سيده‌كان 3 پرد داڕووخان
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو به هۆى بارانبارينى زۆره‌وه لافاو له به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان درووست بوو و له سنوورى شاره‌دێى سيده‌كان 3 پرد داڕووخان و 10 باخچه و ره‌ز و باخى هاووڵاتيان زيانيان به‌ركه‌وتووه. له حاجى ئۆمه‌رانيش پردێك داڕووخا و ماڵى حه‌وت هاووڵاتيش ژێر ئاو كه‌وت.
به‌رگرى شارستانى شارۆچكه‌ى سۆران له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، لە سنوورى بنکەی بەرگری شارستانی سیدەکان 3 پرد بە هۆی لافاو رووخاون، پردێک لە گوندی بۆڵ، پردێک لە گوندی گولیژکی و پردێک لە ناو سیدەکان. هەروەها 10 باخچە و رەزی هاووڵاتیان زیانیان پێگەشتووە.
هه‌روه‌ها له سنووری بنکەی بەرگری شارستانی حاجی ئۆمەران
لەگوندی دەربەند روخانی پردێک لەناو بەینی سۆرەپان و ناوگوند. ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مەرزیە کە تا ئێستا نادیارە, ئۆتۆمێلێکی داد نوس لە جۆری شۆفلێت ئۆپترا زەرەری بەرکەوتوە، رووخانی دیواری گۆڕستان، 7 ماڵی هاووڵاتیان بەهۆی لافاو ژێر ئاو كه‌وتوون. 3 باخچەی هاووڵاتیان زیانیان پێکەوتوە.
لە سنووری ناحیەی سمیلان 6 دووکان ژێر ئاو کەوتوونە، ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەووتوە هەروەها رووخانی پردێکی ئاسن.
چەند باخچەی هاووڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە کە لەسەر لێواری رووبارن.
هەروەها ئەمڕۆ لە سیدەکان تەرمێک دوزرایەوە لەلایەن بنکەی بەرگری شارستانی سیدەکان نیوەی سەرەوەى نەماوە و راده‌ستى ئاسایش و پولیس کرا و ناسنامەی دیار نیە.




