سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا پێشوازى له ناديه موراد كرد
به‌ڵێنى دا، وڵاته‌كه‌ى پێشوازى له 100 ئافره‌تى ئێزدى بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن، پێشوازى له ناديه موراد، هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى كرد و به‌ڵێنى دا، وڵاته‌كه‌ى پێشوازى له 100 ئافره‌تى ئێزدى بكات.
دواى ئه‌وه‌ى ناديه موراد، توانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى ئه‌مساڵ به‌ده‌ستبهێنێت، له لايه‌ن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه، بانگهێشت كرا بۆ سه‌ردانى كۆشكى ئه‌ليزێ.
كۆشكى ئه‌ليزێ رايگه‌ياند، ئه‌و ژنانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار كراوون و ئێستا له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، له فه‌ره‌نسا پێشوازييان لێده‌كرێت.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناديه موراد، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به‌ڵێنى دا سه‌رپه‌رشتى ئه‌و سندووقه داراييه بكات، كه ناديه له پێناو بنياتنانه‌وه‌ى ناوچه وێرانكراوه‌كانى شنگال درووستى ده‌كات.


